هێرشبه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو كه بووه هۆی ده‌ركردنی لیۆنێل میسی له ناو یاریگادا زوڕنای خۆشی ژه‌نی.
وساهم فیلالیبری، یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو، له دوای ئه‌وه‌ی بووه هۆكاری ده‌ركردنی لیۆنێل میسی و وه‌گرتنی كارتی سوور له‌لایه‌ن ناوبژیوانی یاریه‌كه‌وه زوڕنای خۆشی له كۆتایی یاریه‌كه و له ناو یاریگادا ژه‌نی.
ناوبراو، له كۆتایی یاریه‌كه‌دا له نێوان یاریزانانی یانه‌كه‌ی كۆبوویه‌وه و زوڕنای خۆشی ژه‌نی و وتی ( ئاهه‌نگ گێڕان بۆ سه‌ر كه‌وتنمان به‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید جوانترین شته كه ئێستا بیكه‌ین )
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌دێت، دوێنێ لە میانەی یاری نێوان بەرشەلۆنا و ئەتلەتیکۆ بلباو وساهم فیلالیبری بووه هۆی ئه‌وه‌ی لیۆنێل میسی لە خولەکی ١٢٠ کارتی سووری لەلایەن دادوەری یارییەکەوە لەدژ بەرزبكرێته‌وه.