دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە میدیا عێراقیەکاندا دەنگۆی ئەنجامدانی چەند بۆردومانێکی ئاسمانی بۆ باشوری رۆژئاوای بەغداد بڵاوبووەوە، وتەبێژی ئەمریکا دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.
ماڵپەڕی "حورە" ی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بە خۆی رایگەیاندوە، بۆردومانەکان بۆ سەر هێزەکانی کەتائیبی حزبوللە بوون لە ناوچەکەدا کە بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە، سەرچاوەیەکی دیکە بە حورەی راگەیاندوە کە بۆردومانەکە بۆسەر سوپای عێراق بووە و بەهۆیەوە نۆ کەس کوژراون و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
لەو بارەیەشەوە، وتەبێژی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە و وتی کە هیچ بۆردمانێک نەکراوە لە ناوچەکەدا.