شانەی میدیای ئەمنی عێراق، راستی رووداوەکەی دوێنێ شەوی راگەیاند و ئاشکرایکرد کە هێرشی داعش بوو بۆ سەر هێڵەکانی کارەبا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، شانەی میدیای ئەمنی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە گوایە هێزەکانی کەتائیبی حزبوللە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە بۆردومان کرابن، هەر بۆی رایگەیاند راستی رووداوەکە ئەوە بووە کە چەکدارانی داعش لە سنورەکەدا هێرشیان کردووەتە سەر بورجەکانی گواستنەوەی کارەبا، کە لە میدیاکاندا بە بۆردمان ناویبرابوو.
شانەکە راشیگەیاند، کە لە ئێستادا گەڕان بەدوای ئەو چەکدارانەی داعش دەستیپێکردووە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەیان.
داواشی لە میدیاکان کرد کە لە کاتی گواستنەوەی هەواڵدا هۆشداربن و بەدوور بن لە گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست.