بەهۆی هەرەسی بەفرەوە پێنج کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا

کوردستان 19/01/2021

Alternate Text

بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاکانی سنووری ئورمیە لانی کەم پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیش بەردەوامە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە  لانیکەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە چیاکانی سنووری ئەم شارە، بە هۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەست داوە.

ئاشکراشیکردووە، کۆڵبەرەکان خەڵکی گوندی کوورانی ئورمیە بوون، لە گوندی "دریشک" لە باکووری کوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕێگایان نەداوە خەڵکی گوندی کووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەکانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا