مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد كه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیای ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه له‌چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان كردبوو، پاش وه‌رگرتنی بریاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه.
ئاشکراشیکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆپترا).
جەختیلەوەشکراوەتەوە، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ت، ع، م له‌دایكبووی 2004) و (م، ح، م له‌دایكبووی 2001) و (ب، ن، ج له‌دایكبووی 2002) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.