دوای ٣١ ساڵ لە ناشتنی نهێنی تەرمەکەی عەبدولحەلیم حافز ئاشکرا بوو

هەمەرەنگ 19/01/2021

Alternate Text

دوای ٣١ ساڵ لە مردنی هونەمەندی ناسراوی عەرەب عەبدولحەلیم حافز گۆڕەکەی هەڵدەدرێتەوە  وبرازایەکیشی نهێنییەک ئاشکرا دەکرێت.

محەمەد شەبانە، برازای هونەرمەند عەبدولحەلیم حافز، رایگەیاندووە، بەهۆی بوونی ئاوی ژێرزەوی لەناو  گۆڕی باوکم و مامم، داوامانلێکراوە بچین گۆڕەکانیان بگوازینەوە.

باسیلەوەشکرد، چەند مامۆستایەکی ئاینیمان لەگەڵ خۆمانبرد بۆ ئەو مەبەستە، لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕی مامم داوایانلێکردم بچمە ناو گۆڕەکەو سەیربکەم، بینیم دوای ئەو ماوە زۆرە تەرمەکەی تێک نەچووە، هێشتا تاڵە قژەکانی بە سەرییەوە مابوونەوە، هێشتا روومەت و لووت و گوێیەکانی مابوون.

برزاکەی عەندەلیبی گۆرانی عەرەبی، جەختیلەوەشکردووەتەوە، پرسیاری کردووە سەبارەت بە هۆکاری ئەو حاڵەتە پێیان وتووە، زۆر خێری دەکرد، بەڵام هەرگیز نەیویستووە کەس ئاگاداربێت و وێنەی بگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا