هەولێر.. سێ پڕۆژەی کارەبا کرانەوە

کوردستان 19/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، وەزیری کارەبای هەرێم کردنەوەی سێ پڕۆژەی کارەبای لە هەولێر راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم سێ پڕۆژەی کارەبای لە هەولێر کردەوە کە ئەوانیش بریتیی بوون لە پڕۆژەی کارەبای ئیسکانی نوێ، هەروەها گرێدانی وێستگەی ئازادی نوێ بە ئیسکانەوە، بەهەمانشێوە دەرهێنانی ٥ فیدەری ١١ کەی ڤی، ناوبراو راشیگەیاند، ئەم سێ پڕۆژەیە بە تێچووی زیاتر لە سێ ملیار دینار جێبەجێکراوە لە میانەی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبادا.

ئاشکراشیکرد، بۆ بۆ بەتایبەت کردنی سێکتەری کارەبا، تەندرەیان بۆ چەند گەورە کۆمپانیایەکی بواری کارەبا دەرکردووە و لە ماوی ئایندەدا تەندەرەکان دەکرێنەوە و گرێبەستیان لەگەڵ واژوو دەکرێت.

لەبارەی کڕینی کارەبا لە تورکیا، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا روونیشیکردەوە کە بڕی ١٥٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕین، بە کرێی مانگانەی حەوت ملیۆن دۆلار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا