ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا نرخی نەوتی خاوی "برێنت"
بە رێژەی ١.٢٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی ٠.٤٪ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی کانوونی دووەم، نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٥٥.٤١
دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تکساس"یش بە
٥٢.٦٤ دۆلار فرۆشراوە.
زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان و داخستنی کارگەکان و جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ خواست
لەسەر سووتەمەنییەکان کەمبووەوە و نرخی نەوتیش دابەزی، بەڵام پاش سەرکەوتنی
تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەکارهێنانی پێکوتەی ئەو ڤایرۆسە نرخی نەوت بەردەوام روو لە
بەرزبوونەوە دەکات.