ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن ئەحمەد عەبدولجەلیل، سەرۆکی پێشووی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی کانوونی دووەم، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەحمەد عەبدولجەلیل، سەرۆکی پێشووی دەستەی خانەنەشینی نیشتیمانی سەپاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات پاڵپشت بە یاسای ژمارە ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی سندوقی خانەنشینی دەوڵەت دەگیرێنەبەر.