یاریدەدرێکی پێشووی ترمپ: ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمریکا بووە

جیهان 19/01/2021

Alternate Text

جۆن بۆڵتۆن، یاریدەدەری پێشووی ترەمپ بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەویی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئەمریکا خراپترین سەرۆک بووە.
جۆن بۆڵتۆن، یاریدەدەری پێشووی ترەمپ بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەویی بە پێگەی هەواڵی "تی ئۆنڵاین"ی ئەڵمانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە بە بڕوای من ترەمپ وەک خراپترین سەرۆکی ئەمریکا دەچێتە مێژووەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆن رۆژێکی خەمگینە لە میژوو ئەمریکادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەربارەی ئەوەش دوورخستنەوەی ترەمپ کارێکی دروست نەبوو، خراپترین سزا بۆ ترەمپ لە داهاتوودا پشتگوێخستنێتی، بەڵام وەرگرتنەوەی متمانە لێی پێچەوانەی ئەمەیە.
پێشتریش بۆڵتۆن دۆناڵد ترەمپی بە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی حزبی کۆمارییەکان تۆمەتبار کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا