به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، هۆشداری ده‌داته شۆفێرانی شاره‌كه له‌باره‌ی به‌ستنی گڵۆپ و ڕووناك كه‌ره‌وه‌ی زیاده.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه، به‌ستن و دانانی هه‌موو جۆره گلۆپ و بلاجكتۆرێك له پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه و داوای له هاوڵاتیان كردووه ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شۆفێرێكی ته‌كسی له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و تاوانه سزا دراوه و داهاتی ڕۆژانه‌ی گه‌ر 40 هه‌زار بووبێت ئه‌وا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌یدا بیداته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ.