سه‌ره‌ڕای تانه گرتنی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆناڵد تره‌مپ، ده‌بێت سبه‌ی كۆشكی سپی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت.
بروس كوكلیك، مێژوو نوسی ئه‌مریكی، له‌باره‌ی پرسیاری ( ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كۆشكی سپی جێنه‌هێڵێت چی ڕووده‌دات؟) وتی ( له‌دوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێوه ڕاسته‌وخۆ سوپا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی.)
ئه‌و مێژوو نوسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شككردووه، مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو له‌ناو كۆشكی سپی له دوای كاتی یاسایی خۆیه‌وه وه‌ك داگیركاری لێك ده‌درێته‌وه و هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوری ئه‌مریكاش ڕێگه به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكانی ئه‌مریكا له دوای واده‌ی خۆیان نادات.
بریان كالت، مامۆستای به‌شی یاسا له زانكۆی میشیگان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی دێت و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ببێت و له هه‌مان ڕۆژدا ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی نوێوه بگرێته ده‌ست.