بۆریه‌كی نه‌وتی هه‌رێم له گوندی شه‌مامه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كون كراوه و زیان به بۆریه‌كه گه‌یه‌ندراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌كردووه، بۆریه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له ناو باخێكی نزیك گوندی شه‌مامه‌ر كونكراوه و بۆریه‌كی دوو ئینج و نیوییان له بۆریه سه‌ره‌كیه‌كه به‌ستووه به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و باخه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ماوه‌یه‌كه به‌كرێگیراوه و ئه‌و كه‌سه‌شی باخه‌كه‌ی به‌كرێگرتووه به‌ڵێننامه‌ی ته‌واوی نه‌بردووه بۆ ئاسایشی هه‌ولێر و به‌ناوێكی خوازراوه‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
هاوكات، كاتێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا ویستوویه‌تی بۆریه شكاوه‌كه چاك بكاته‌وه بۆریه‌كه ته‌قیوه و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 مەتر نەوتی هەڵداوە و ڕێگه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.