یانەی میلانی ئیتاڵی ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ماریۆ ماندزۆکێچ، هێرشبەری کۆرواتی راگەیاند.
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکی
فەرمی رایگەیاند،" خۆشحاڵین بە راگەیاندنی ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەگەل ماریۆ
ماندزۆکێچ، بە گوێرەی گرێبەستی نێوانمان یاریزانەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە
یانەکە دەمێنێتەوە و توانای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشمان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت ".
بڕیارە ماندزۆکێچ درێسی ژمارە ٩ی یانە نوێیەکەی
بپۆشێت.
پێشتریش ماندزۆکێچی ٣٤ ساڵان لە هەریەکە لە
یانەکەکانی بایرن میونخ و یۆڤەنتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کردووە و چەندین
نازاناوی لەگەڵ یانەکانی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی نێودەڵەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەی
کۆرواتیا گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانییەتی جیهان بۆ تۆپی پێی ٢٠١٨ی روسیا، کە
فەرەنسا نازناوەکەی بەدەستهێنا.