حه‌وت تۆن و 580 كیلۆگرام پیازی خراپ له‌لایه‌ن ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له‌ناوبرا.
پێگه‌ی فه‌رمی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، له‌دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له‌لایه‌ن هۆبه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ زیاتر له حه‌وت تۆن و نیو پیاز له ده‌روازه‌كه له ژێر پشكنیندا ده‌رنه‌چووه و له‌ناوبراوه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، پیازه‌كه هاوتا نه‌بووه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و له لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و به سه‌رپه‌رشتی كۆنتڕۆڵی جۆری پڕۆسه‌ی له ناوبردنه‌كه ئه‌نجامدراوه.