به هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌ڕێوبه‌ری ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان و به‌ڕێوبه‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌رچوو.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، دادگای قۆره‌توو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ریه‌كه له عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوبه‌ری ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان و حسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌ركردووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه به‌هۆی ئه‌وه بووه له‌ماوه‌ی ڕابردوو دادگای قۆره‌توو به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك بانگهێشتی دادگای كردبوون و ئاماده‌نه‌بوون بچنه به‌رده‌م دادگا.