وەزارەتی دارایی دەنگۆی لێخۆشبوونی رەسمی گومرکی بۆ کۆمپانیایەک رەتکردەوە

کوردستان 19/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی لێخۆشبوونی رەسمی گومرکی بۆ (کۆمپانیای خۆشناو) لە لایەن وەزیری داراییەوە درۆیە و هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون، چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) دەركردووە. ئەمە درۆیە و هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە.

دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی

ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون، چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە.

ئەمە درۆیە و هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستییەوە نییە، بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-

1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو (پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران)ی وەرگرتووە، كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی، كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.

2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێبەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە (چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە.

3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە (4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.

4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.

5-هەموو داتاكان بڕی (شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە.

6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە.

7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە. هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان.

 

  

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا