پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاوڵاتیه‌ك دوو تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی بڕینی چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه، له سه‌ر سكاڵای چه‌ند خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌ك دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌كی شار ده‌ستگیركردووه.
هاوكات باس لهوهشكراوه، به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كان ڕاگیراون و دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا و ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ دزیهكان به‌كاریان هێنابوو.