لەیدی گاگا هونەرمەندی ئەمریکی خۆشحاڵی خۆی لە دیاریکردنی
بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و
جێگرەکەی دەبڕی، کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت.
لەیدی گاگا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نوسیویەتی،" شانازی دەکەم بەوەی بەشداری لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن،
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کاماڵا هارێس جێگرەکەی دەکەم و تێیدا سرودی
نیشتیمانی دەڵێمەوە ".
هاوکات، گۆڤاری "ڤارایتی" ئەمریکی
رایگەیاندووە، هەریەکە لە لەیدی گاگا، هونەرمەندی ئەمریکی و بەرەچەڵەک لاتینی و
جێنێفەر لۆبیز سرودی نیشتیمانی ئەمریکا لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی بایدن و هارێس
دەڵێنەوە.
شایەنی باسە، ئەمە یەکەمین جار نییە لەیدی گاگا لە
مەراسیمی فەرمیدا سرودی نیشتیمانی بڵێتەوە، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٦ و لە پەراوێزی
دەستپێکردنی یاری "سوپەر بۆڵ ٥٠" سرودی نیشتیمانی ئەمریکای وتەوە.