كۆمپانیای گۆگڵ وه‌شانێكی نوێی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رهه‌مهێناوه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش توانای به‌رگه‌گرتنی پاتری مۆبایل زیاد ده‌كات.
پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا ڕایگه‌یاندووه، كۆمپانیای گۆگڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌ناوی ( هایبرنایشن ) به‌رهه‌مهێناوه كه قه‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه كه‌متر به‌كاردێن كه‌مده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه زیانی نه‌بێت بۆ پاتری مۆبایله‌كه و ڕێژه‌ی شه‌حنه‌كه‌ی كه‌منه‌كاته‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له 11ی شوبات ئه‌م ساڵه‌وه له وه‌شانی نوێی ئه‌ندرۆید 12 به‌رده‌ست ده‌بێت و ئه‌و به‌رنامانه‌ی كاریان پێناكرێت به شێوه‌یه‌كی خوودكاری له شه‌حنی مۆبایله‌كه كه‌مناكه‌نه‌وه.