دۆناڵد تره‌مپ، پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ڕۆیشتنی فه‌رمانی كردووه لێکۆڵینەوە و به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ( ئیف بی ئای ) په‌یوه‌ست به وڵاتی ڕوسیا ڕابگیرێت.
میدیا ئه‌مریكیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچووی ئه‌مریكا چه‌ند كاتژمێرێك پێش ماڵئاوایی كردنی له كۆشكی سپی فه‌رمانی ده‌ركردووه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ( ئێف بی ئای ) په‌یوه‌ست به دەست تێوەردانی ڕوسیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2016 ئه‌نجامی داوه ڕابگیرێت.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی بۆكراوه بۆئه‌وه‌ی بۆ بڵاوكردنه‌وه شیاو بێت.
ئه‌مه‌ش له‌وای ئه‌وه‌دێت، وابڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ كۆشكی سپی ئه‌مریكا بۆ جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به جێبهێڵێت.