دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەمریکا لەدوایین ساتەکانی ویلایەتەکەی بڕیاری لێبوردنی بۆ چەندین زیندانی دەرکرد.
کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری لێبوردنی بۆ ٧٣ زیندانیکراو دەرکردووە و سزای ٧٠ کەسی دیکەی سووک کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لیستەکە ستیڤن بانون، ڕاوێژکاری پێشوو و هەروەها ئالیۆت برویدی، بەرپرسێکی بانگەی هەڵبژاردنی خۆی تێدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت.