لەباشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ته‌رمی حەوت كه‌س دۆزرانه‌وه، کە ئەندامی یەک خێزانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووریا بڵاویكردووەتەوە، ، "لە ناحیەی هوڵی ،باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ته‌رمی حەوت كه‌س دۆزرانه‌وه، کە ئەندامی یەک خێزانن. زۆربه‌یان ئافره‌تن و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و كاری شوانكارییان ده‌كرد.
ئاشکراشیکردووە، ، به‌م دواییانه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له‌و ناوچانه زیادیكردووه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌كوژرێن، له‌ڕێگه‌ی چه‌كی بێده‌نگه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.