سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی كۆتایی یه‌كێكن له ڕۆژه ناخۆشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵام كچه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی باوكی له خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانیدا ده‌ژیت.
تیفانی تره‌مپ و مایكل بولس، بازرگانی لوبنانی دوێنێ سێ شه‌ممه ڕایانگه‌یاندووه، دوای سێ ساڵ له خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا ماره‌بڕینیان ئه‌نجام داوه.
تیفانی له پێگه‌ی خۆی له ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌شداریكردنم له چه‌ندین ئاهانگ و بۆنه‌ی كۆشكی سپی بۆی جێگه‌ی شانازی و دڵخۆشی بووه، به‌ڵام هیچكامیان ئه‌وه‌نه‌ی مه‌راسیمی ماره‌بڕینه‌كه‌ی له مایكڵی ده‌ستگیرانی گرنگتر نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، ساڵی ڕابردوو تیفانی كه كچی تره‌مپه له هاوسه‌ری پێشووی خۆشه‌ویستی خۆی له‌گه‌ڵ مایكڵ بولسی بازرگانی لوبنانی ڕاگه‌یاند.