نەوید محەمەد زادە بە جلی کوردییەوە دەرکەوت

هەمەرەنگ 20/01/2021

Alternate Text

لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاڵنجی بڵاوکردنەوەی وێنەی جلوبەرگی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردووە، هونەرمەندان و هاوڵاتییان وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی کوردی بڵاودەکەنەوە.

نەوید محەمەد زادە، ئەکتەرە بەناوبانگی کورد کە ئێران، وێنەیەکی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە جلوبەرگی کوردییەوە بڵاوکردەوەتەوە و لە ژێر پۆستەکەیدا نوسیویەتی "جلی کوردی"

ئەم وێنەیەی نەوید محەمەد, لە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی یەکێک لە کەناڵەکانی ئێران پێشکەشکارەکە تانە لە یەکێک لە میوانەکانی دەدات کە جلی کوردی لەبەرکردووە و پێی دەڵێت"ئەو جلی شوانییە چییە لەبەرتکردووە". ئەم بابەتەش نارەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو  بووە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا