بۆچی زۆرترین سەرپێچی خواردنگە و فرۆشگەکان لە سلێمانی تۆماردەکرێن؟

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزی ژمارەی سەرپێچیەکان لە شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ چاودێری چڕ و هەمەلایەنەی لیژنە هاوبەشەکان و دەشڵێت، میکانیزمەکە لە هەر پارێزگایەکی دیکە جێبەجێ بکرێت دو هێندە سەرپێچی تۆمار دەکرێت.

د. پەرست نەقشبەندی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەرزی ژمارەی سەرپێچیەکان لە شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەت کەبەشێوەیەکی بەدەوام چاودێری چڕ و هەمەلایەنەی دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن و چاوپۆشیش لەهیچ کەسێک ناکرێت.

ئاشکراشیکردووە، ئامانجی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پابەندکردنی شوێنەکانە بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن وەهەروەها رێکارەکانی خۆپارێزی، نەک زیان گەیاندن بە شوێنەکان و خاوەنەکانیان، بۆیە لەماوەی یەکساڵدا لەهەرشوێنێک سەرپێچی تۆمار نەکرابێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان و قائیمقامیەتەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، بەپێی ئەو پلان و میکانیزمەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ کارکردن هەیانە، لەهەر پارێزگایەکی دیکە جێبەجێ بکرێت ژمارەی سەرپێچییەکان زۆر زیاتر دەبێت و دەگاتە دو هێندە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا