عەریزەی ئەلیکترۆنی و تابلۆ و گەراج لە کۆمپانیایەک وەرگیرایەوە

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای پێنج ساڵ بەدواداچون و دەستکەوتنی سەروو ١٠٠ ملیار دینار، عەریزەی ئەلیکترۆنی و تابلۆی و گەراج درابوو بە کۆمپانیایەک وەرگیرایەوەو پێویستە حکومەت خۆی ئەم کارە بکات و بەکەسی دیکە نەدرێت.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، تابلۆی ئۆتۆمبێل درابووە کۆمپانیایەک بۆ ھەر تابلۆیەک ٥٠ ھەزار دیناری وەردەگرت، عەریزە نوسینی بەناو ئەلیکترۆنی پێدرابوو بۆ ھەر عەریزە نزیکەی ١٥ ھەزاری وەردەگرت، کارەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی پێدرابوو دەیان ملیار دیناری دەستکەوت.

باسیلەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئەوەی دژایەتی ئەم بابەتەم کرد کۆمپانیای سەربەخۆ منی دابەدادگاو داوای دوو ملیار دیناری لێکردم، ئەنجام لێمبردەوە.
ئێستاش بڕیاردرا لێی وەربگیرێتەوە و حکومەت خۆی ئەم کارە بکات، ھەرچەندە درەنگەو پارەی زۆری کۆکردەوە، بەڵام کارێکی باشەو ھیوادارم ئەو شوێنانەی دیکەش کە بەناوی عەریزەی ئەلیکترۆنی مانگانە ملیارەھا دینار وەردەگرن ھەڵبوەشێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا