ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند كارێكی نایاسایی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات.
سه‌لمه فاتیح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنماییهكانییهكان چه‌ندین شوقه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه به‌بێ وردبینی و فۆڕم له‌بری ناوی یه‌ده‌گه‌كان دابه‌شكردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه، بڕیارهرهكهی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕه له نادادی و پێویسته ڕابگیرێت و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو رێكارێكی یاسایی له دژی ده‌گرنه‌به‌ر.