حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی ئێران داوا له جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی تووندی تره‌مپ دژی وڵاته‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی شكستی هێناوه و داوای له جۆ بایدنكرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه و وتی ( ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكادایه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بن ئه‌وا ئێران پابه‌نده )
هاوكات، ئه‌نتونی بلیكن پاڵێوراوی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شدارده‌بێت له‌هه‌ر گفتووگۆیه‌كی وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی ئێران.