بەرەبەیانی ئەمڕۆ
دیاری عەلی، هونەرمەندی شاری سلێمانی بە نەخۆشی کەڕووی سییەکانەوە کۆچی دواییکرد، کە بەهەمان شێوە دوێنێ دایکیشی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەسوکاری ئەو هونەرمەندە بە BMCیان راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیاری عەلی هونەرمەندی شاری سلێمانی لە
نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هەرچەندە باس لەوەدەکرا کە هۆکاری مردنەکەی کۆرۆنا
بووە، بەڵام ئەو قسەیەی دوورە لە راستییەوە و هۆکاری مردنەکەی کەڕووکردنی سییەکانی
بووە و بەهۆیەوە توشی تەنگەنەفەسی بوو.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرباری ئەوەی دوێنێ دایکیشی گیانی لەدەستدا، بەڵام نەمانهێشت
بەو هەواڵە بزانێت و تەنانەت تاوەکو ئێستا کچەکەشی هەواڵی مردنی باوکی نازانێت.