کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ و میلانیا ترەمپی هاوسەری کۆشکی سپییان جێهێشت.
کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەمریکا، و میلانیا ترەمپ، بە فڕۆکەیەکی تایبەت کۆشکی سپیان بەرەو ویلایەتی فلۆریدا بەجێهێشت.
هاوکات لە بینای کاپیتۆڵی ئەو وڵاتە ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دۆخی نائاسایی لەسەرانسەری وڵاتەکەدا راگەیەندراوە.