بەرپرسێکی پێشووی عێراق بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا

عێراق 20/01/2021

Alternate Text

دەستەی دەستپێاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی چاکسازی عێراق بووە هۆکاری هەڵهاتنی چەند زیندانییەک، بۆ ماوەی چوار ساڵ بەزیندانیکردنی توند سزادرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەسەردەمی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی چاکسازی عێراق، سێ زیندانی لە بەندینخانەی تاجی لە باکوری بەغدا هەلهاتن و تاوەکو پاش ماوەیەکی زۆر لە روودانی ئەو تاوانە لایەنە فەرمییەکانی لێ ئاگادارنەکردبوویەوە، نەتوانرا دووبارە دەستگیربکرێنەوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر بۆ ماوەی چوار ساڵ بەزیندانیکردنی توند سزادرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تاوانبارەکە بە گوێرەی ماددەی ٢٧٢ی یاسای سزادانی عێراقی سزادراوە، بە گوێرەی ئەو ماددەیەش هەر کەسێک بە پاسەوانیکردنی دەستگیرکراوێک، دەستبەسەرکراوێک یان گواستراوێک راسپێردرێت و کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەی بکات، سزای زیندانیکردن یان سزای ماددی بەسەردا دەسەپێندرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە گوێرەی بڕیاری دادوەر تاوانبارەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و قەدەغەی گەشتکردنیشی بەسەر سەپێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا