هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر لە راگەیاندنێکدا هۆشداری دەداتە شۆفێران لەبارەی بەکارهێنانی لۆگۆی ریکلام.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەبارەی بەکارهێنانی لۆگۆی ریکلام لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان، ئاشکراشیکرد لە کاتی بەکارهێنانی ئەو لۆگۆیانەدا دەبێت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداربکرێنەوە و بەبێ رەزامەندی ئەوان رێگە پێدراو نییە.

وتیشی ئەو ریکلامانەی بۆ کۆمپانیا و بەرهەمەکان دەکرێن لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دەبێت بە رەزامەنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ بێت، روونیشکراوەتەوە لە ئەگەری رەچاونەکردنی رێنماییەکانی شۆفێرەکە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا