کچێکی ئیماراتی یاریزانێک بە دەستدرێژی کردنەسەری تۆمەتبار دەکات

وەرزش 20/01/2021

Alternate Text

کچێکی دانیشتووی ئیمارات بە ناوی "فیدرا"، عەمڕو وەردە یاریزانی هەڵبژاردەی میسر و یانەی "باوک"ی یۆنانی بە دەستدرێژی کردنەسەری لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمەتبار دەکات.
فیدرا، ئەو كچە ئیماراتییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئینستاگرام" بەشێک لە نامە و تۆمارە دەنگییەکانی نێوان خۆی و ئەو یاریزانە میسرییەی بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات لە لایەن ئەو یاریزانەوە هەڕەشە و دەستدرێژی کراوەتەسەر.
ئەو كچە ئاماژەی بەوەکردووە کە عەمڕو وەردە داوای لێکردووە پێکەوە بچنە هۆتێلەوە، بەڵام بە بیانووی ئەوە بەباشی یەکتریان نەناسیوە داواکارییەکەی عەمڕوی رەتکردووەتەوە.
هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەتا لە رێگەی سناپ چاتەوە یەکتریان ناسیوە و یاریزانەکە داوای لێکردووە سەردانی بکات بۆ ماڵەوە، پاش ئەوەی کچەکە داواکەی رەتکردووەتەوە، دووچاری جنێودان بووەتەوە و هەڕەشەی ناردنی نامەکانی بۆ کەسوکارەکەی لێکردووە.
شایەنی باسە، ئەمە یەکەمین جار نییە عەمرو وەردە بە دەستدرێژیکردن تۆمەتبار بکرێت، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە هەوڵدان بۆ دەستدرێژی کردنەسەر خانمە نمایشکارێکی مەکسیکی، لە پاڵەوانییەتی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ریزەکانی هەڵبژاردەی میسر دوورخرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا