مەدرید.. تەقینەوەیەک سەنتەری شارەکەی هەژاند

جیهان 20/01/2021

Alternate Text

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، تەقینەوەک لە سەنتەری شاری مەدرید لە ئیسپانیا بووەتە هۆی وێرانکارییەکی زۆر.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری مەدرید تەقینەوەیەک روویدا، کە بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەگەری هەیە بەهۆی لێچونی غازەوە بێت، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن و بە دڵنیایی دیار نییە کە هۆکاری تەقینەوەکە چیبێت.

سەرباری ئەوەش هێشتا ژمارەی قوربانییەکان دیارنییە و ئاشکرا نییە کە چەند کوژراو و بریندار هەیە, بەڵام زیانێکی زۆری مادی هەیە کە بووەتە هۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا