بڵاوبوونەوەی وێنەی ژمارەیەک لە نیشانەشکێن
لەسەر باڵەخانەکانی نزیک لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی سوێند خواردنی جۆ بایدن، سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
لەبری کۆبوونەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە
باخچەی نیشتیمانی لە نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس، ژمارەیەک سەرباز بە چەک و
کەلوپەلی سەربازییەوە ناوچەکەیان تەنیوە و تەنها رێگە بە چوونەژوورەوەی ئەو کەسانە
دەدرێت کە مۆڵەتی چوونەژوورەوەیان هەیە، ژمارەیەک نیشانەشکێنیش لەسەر باڵەخانەکانی
ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
هاوکات، لە رێکارێکی توندی ئەمنیدا سەرجەم
رێگەکانی نزیک لە باڵەخانەکانی کۆنگرێس و کۆشکی سپی داخراون.
پاش رووداوی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ
لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ کە بووە هۆی کوژرانی پێنچ کەس، ماوەی دوو هەفتەیە
واشنتۆنی پایتەخت بە بە دۆخێکی هەستیادرا تێپەڕدەبێت.