دوای سوێند خواردنی یاسایی، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو رایگەیاند، دیموکراسی سەرکەوتوو بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم، جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد و لە وتارێکدا رایگەیاند، لە کۆتاییدا دیموکراسی سەرکەوتووبێت و خواستی هاوڵاتیان سەرکەوتوو بوو.
دواتر لە وتارەکەیدا بایدن لەبارەی کێشەکانی ئەمریکا دوا و باسی رەگەزپەرەستی و ئاستەنگیەکانی بەردەم وڵاتەکە کرد، وتیشی سەرباری ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەڵام پێکەوە توانیمان رێگری لێبکەین.
راشیگەیاند، چارەسەری کێشە خێزانیەکان دەکەین و رێگە لە توندووتیژی دەگرین.
لە وتارەکەشدا وتی کە بە رۆح کار بۆ رێکخستنەوەی ئەمریکا دەکەین و کێشەکانی ئابووری و رەگەزپەرستی چارەسەر دەکەین.