وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری
رابردووی ئەنجامەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا چاکبوونەوەی ٩٩٥ توشبووی کۆرۆنا لەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی
هەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم ٩٩٥ کەس کۆرۆنایان تێپەڕاند، ٦٨
کەس توشی کۆرۆنا بووە و سێ کەسیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستدا.