ملیاردێرێکی چینی پاش سێ مانگ لە ونبوونی دەرکەوتەوە

هەمەرەنگ 20/01/2021

Alternate Text

پاش سێ مانگ لە ونبوونی جاک ما، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای "عەلی بابا" و "ANT" لە رێگەی کۆنفرانسێکی ئۆنلاینەوە دەرکەوتەوە، بەڵام پرسیارێکی زۆری لە دوای خۆی دەربارەی شوێنی مانەوە و چارەنووسە نادیارەکەی جێهێشتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، "جاک ما" لە مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتکردنی مامۆستایانی شوێنە دوورەدەستەکان لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکەوتەوە کە ساڵانە ئەو مەراسیمە لە لایەن رێکخراوە خێرخوازییەوکانەوە رێکدەخرێت.
قسەکانی ئەمڕۆی جاک ما بە تەواوی جیاوازبوو لەوانەی پێشتر دەیکرد و تێیدا ئەو دروشمانەی دەوتەوە کە حزبی شیوعی دەسەڵاتداری چین دەیڵێنەوە، لەوانەش ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و کەمکردنەوەی  رێژەی هەژاری و یارمەتیدانی مامۆستایانی شوێنە دوورە دەستەکان.
شایەنی باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا "جاک ما" چەند جارێک رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئابوری چین دەگرت و پاش ئەوەش بۆ ماوەی سێ مانگ بە تەواوی ونبوو.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا