هەر ئێستا دوای بەفەرمی بوون بە سەرۆکی جۆ بایدن، هەژمارە فەرمییەکانی کۆشکی سپی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گواسترانەوە بۆ بایدن.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ کانوونی دووەم، جۆ بایدن، سوێندی یاسایی خوارد و بووە ٤٦ هەمین سەرۆکی ئەمریکا، بەپێیەش سەرجەم هەژمارەکانی کۆشكی سپی گوازرانەوە بۆ ئیدارەکەی بایدن.
ئەو هەژمارانە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک هەژمار لە پێگەکانی تویتەر و فەیسبووک و چەند پێگەیەکی دیکە.