وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا کۆبووەوە

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دووەمین کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای "ئەسترازێنیکا" ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، لە پێناو دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئۆفیسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەولێر، دووەمین کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمپانیای "ئەسترازێنیکا" ئەنجامدا.
شایەنی باسە، نزیکەی ساڵێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش تاوەکو ئێستا ١٠٥ هەزار و ٣٣٩ کەس لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیە ٨٩ هەزار و ٧٠٤ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ هەزار و ١٨٧ توشبووش لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە و سێ هەزار و ٤٤٨ کەسیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا