بوش بۆ بایدن: خۆشحاڵبووم بە ئامادەبوون لە مەراسیمی سوێند خواردنەکەتدا

دۆسیە 20/01/2021

Alternate Text

دوای سوێند خواردنی جۆ بایدن و دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، جۆرج بوش، سەرۆکی پێشوتری وڵاتەکە خۆشحاڵی خۆی راگەیاند.

جۆرج بوش لە پۆستێکدا دەڵێت" شەرەفدار بووم بە ئامادەبوونم لە کاپیتۆڵ بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێ، دەشڵێت ئەمە هەشتەمین مەراسیمی هاوشێوەیە کە ئامادەی بووم.

لە پەیامەکەیدا بوش دەڵێت ئەمە نیشاندەرێکی ئاشکرایە بۆ دیموکراسی لە ئەمریکادا، لە کۆتاییدا دەڵێت پێویستە لەسەر هەموو گەلی ئەمریکا نزا بکەن بۆ سەرکەوتنی سەرکردەکانمان، کە ئەو بایدن بە سەرکردەی خۆی دەزانێت.

جۆر بوش سەرۆکی ٤٣هەمینی ئەمریکا بوو، ئەو لەسەر پارتی کۆمارییەکان کە پارتەکەی ترەمپ-ە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێرکرد و بۆ ماوەی دوو خول لە سەرۆکایەتییدا مایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا