هۆکاری مرداربوونەوەی ژمارەیەک مریشک لە بەشێکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان چییە؟

کوردستان 20/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، هۆکاری مرداربوونەوەی ژمارەیەک مریشک لە بەشێکی کێڵگە پەلەوەرییەکان تەنها پەتا وەرزیەکانە و ساڵانە لەم وەرزەدا ڕوودەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو مریشکانەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم مرداربوونەتەوە، هۆکارەکەی تەنها پەتای وەرزیە و ساڵانە لەم وەرزەدا بە هۆکاری جیاواز ڕوودەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شاری سامەڕا، زیاتر سەرنجی هاوڵاتیان و راگەیاندنەکانی ڕاکێشاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا لەهیچ ناوچە و شارێکی هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارنەکراوە.
هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەری پارێزگاکان کراوە بە ووردی بەدواداچوون لەسەر ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکان بکەن و ڕێنماییەکانی لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە جێ بەجێ بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا