دوێنێ جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد و بووە ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا، راستەوخۆ دوای دەستبەکاربوونی ١٠ فەرمانی واژوو کرد.
جێن ساکی، وتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێدا راستەوخۆ هەستاوە بە کارەکەی و زیاتر لە ١٠ فەرمانی سەرۆکایەتی واژوو کردوو.
لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لەو فەرمانانە هەڵوەشاندنەوە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بوون و بایدن هەوڵی شاردنەوەی شوێن دەستی ئەو دەدات، ئەو بڕيارانە بریتیین لە رەتکردنەوەی بودجەی دروستکردنی دیواری سەر سنوری نێوان مەکسیک و ئەمریکا.
چەند بڕیارێکی دیکەش بریتی بوون لە - هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆکی پـێشوو بۆ قەدەغەکردنی هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپـۆرتی حەوت وڵات بۆ ئەمەریکا، وڵاتەکانیش بریتیبوون لە عێراق، ئێران، سوریا، سودان، سۆماڵ، یەمەن، لیـبیا.
- گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دکتۆر فاوچی ببێتەوە سەرۆکی شاندی ئەمریکا بۆ ئەو ڕێکخراوە.
- گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی پاریسی تایبەت بە کەشوهەوا.