دوو تەقینەوە بەغدادیان هەژاند

عێراق 21/01/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو تەقینەوە سەنتەری بەغدادی پایتەختی عێراقی هەژاند و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی کانوونی دووەم، دوو تەقینەوە گۆڕەپانی تەیران، سەنتەری بەغدادی هەژاند، لەو باریەشەوە سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداد بە میدییاکانی راگەیاندوە، گومانێکی زۆر هەیە کردەوەکان خۆکوژیبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی سەرچاوەکان تەقینەوەکە لە دەرچەی رۆژهەڵاتی گۆڕەپانەکە بووە و تا ئێستا هەشت کەس کوژراون و نزیکەی ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکان ئەوەشیان روونکردووەتەوە، پێش کردەوەکان دوو تیرۆرست بینراون کە چوونەتە ناو گۆڕەپانەکەوە و بینراوە کە پشتوێنی خۆتەقاندنەوەیان بەستووە، کەمێک دوای ئەوەی تەقینەوەکان روویانداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا