هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لەکاتەکانی ئێوارەدا سەردانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ نەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری شۆفێران ده‌كەین به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه).
داوای لە شۆفێرانیش کردووە، سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا، تاوه‌كو تووشی هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.