دوای دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا جۆ بایدن، یه‌كه‌م ئیمزای له‌سه‌ر فه‌رمانێكی بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كرد.کە لەبەشێکیدا سەرجەم هاوڵاتیان بە بەستنی ماسک ناچاردەکات.
شەوی رابردوو جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە دەستپێکی کارەکانیدا کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەی بە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دەرکرد کە تێیدا هاتووە، پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وڵاتەکەی و خانه‌نشینان له داموو ده‌زگاكانی وڵاتەکەی پێویسته له سه‌ریان پابه‌ند بن به به‌ستنی ماسک و پارێزگاری له دووری نێوانیان بكه‌ن و پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی .
ڕۆژ چوارشه‌ممە بایدنی 79 ساڵ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا له واشنتۆن و له‌به‌رده‌م جۆن ڕۆبهرسۆن سه‌رۆكی دادگای باڵا سوێندنی یاسایی خوارد.