به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆریستڕۆڵی خوێن یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی بە بە ئاسانی هەستی پێناکرێت، به‌ڵام له‌هه‌ندێک كاتدا له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌ك له نینۆكه‌كانه‌وه ده‌توانرێت دیاری بكرێت.
سایتی سپۆتنیكی روسی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی پێست، بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتنی هێڵی سپی له‌سه‌ر نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆریستڕۆڵ له خوێندا ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یەكی ترسناكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێن.
كۆریستڕۆڵ ستیۆریدی سه‌ره‌كییه له لاشه‌دا كه یاریده‌ده‌ری ته‌واوی دروستكردنی هۆڕمۆن و كرداری هه‌رس و دروستكردنی خانه‌كانه له لاشه‌ی مرۆڤدا و به‌رهه‌م هێنانی كۆریستڕۆڵ به‌شی هه‌ره سه‌ره‌كی له (گورچیله‌كان و ریخۆڵەكان )دا دروست ده‌بن ته‌نها بڕێكی كه‌می له ڕێگه‌ی خۆراكه‌وه دێنه ناو لاشه‌وه.
به‌رزبونه‌وه‌ی كۆریستڕۆڵ هۆكاره بۆ دروستبوونی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست وه هه‌روه‌ها گیرانی ملوله‌كانی خوێن و پاشان وه‌ستانی سییه‌كان و مردن.
تۆوی كه‌تان و سه‌وزه و میوه وسیر و دارچینی و زه‌رده‌چه‌وه ئه‌و خۆراكانه‌ن كه ڕێگری ته‌واو له به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆریستڕۆڵ ده‌كه‌ن له خوێندا هه‌روه‌ها كه‌مخواردنی چه‌وری ئاژه‌ڵ و شیرینی و دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان و مادده كحولیه‌كان و وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام به سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه كۆنتڕۆڵی به‌رزی ڕێژه‌ی كۆڕیستڕۆڵ ده‌كه‌ن له خوێندا.