وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن ڕێکكارهكانی دادگایی كردنی سه‌رۆكی پێشوی ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كردووه.
جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن ڕێکكارهكانی دادگایی كردنی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشوی ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كردووه، ئاماژەی بەوەداوە، باوه‌ڕی ته‌واومان به ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا هه‌یه له جێ به‌جێكردنی ده‌ستورو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری له‌نێو گه‌لی ئه‌مریكادا .
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر په‌ڕله‌مانی ئه‌مریكا تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی و ناوزڕاندنی بینای كۆنگرێس (كاپتۆڵ ) ی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تڕەمپ كرد و داواتریش لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە داواکرا دادگایی بکرێت.