وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی
هیچ لێبڕینێك نه‌دراوه لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دارا رەشید، وەزیری
پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌هیچ جۆرێك بڕیار له‌سه‌ر
دیاریكردنی هیچ لێبڕینێك نه‌دراوه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی داهاتی نه‌وتی و نا
نه‌وتی هه‌رێم مووچه دابه‌ش ده‌كات.
ئاشکراشیکرد، بۆ زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ڕێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد و له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن مووچه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی
ده‌ست هه‌رێم ده‌كه‌وێت دابه‌ش ده‌كرێت. .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یان،د له‌هه‌فته‌ی
داهاتووەوە شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كه‌ن و پێده‌چێت دواتر
شاندێكی باڵا سه‌ردانی بكه‌ن شانده‌كانیش ئاڕاسته‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌كان ده‌بن. .
هه‌ر به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری
پلاندانان حكومه‌تی هه‌رێم، پلانی هه‌یه كه تا كۆتایی مانگی سێ بودجه‌ی هه‌رێمی
كوردوستان له به‌غداد په‌سەند بكرێت و سه‌ره‌تای مانگی چوار ده‌ست به جێبه‌جێكردنی
یاساكه بكرێت..
ئه‌مه‌ش له‌دوایی ئه‌وه دێت له چه‌ند
ڕۆژی ڕابردودا ده‌نگۆی لێبڕینی %35 له موچه‌ی فه‌رمان به‌رانی هه‌رێم له
ئارادابووه..